13 هه‌واڵی خۆش له‌ باره‌ی كۆرۆنا به‌ مه‌رجێك خۆت بپارێزیت

 

له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌ه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا، له‌ ئێستا هه‌موو هه‌واڵه‌ جیهانیه‌كان تایبه‌تن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی تووش بوانی و گیان له‌ ده‌ستدان به‌ به‌رده‌وامی بڵاوده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌هاوولاتیان به‌به‌رده‌وامی چاویان له‌سه‌ر هه‌والێكی خۆش بێت له‌ باره‌ی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ریه‌كانی.
ده‌زگای میدیایی خواكوڕك به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری پسپۆرانی جیهانی تیبه‌ت به‌ ڤایرۆس و به‌ تایبه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆنا هەندێک هەواڵی خۆش و ئومێدبەخشیش هەن که تاکو ئێستا کەس سەرەنجی پێنەداوه.له‌ باره‌ی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ مانای وانیه‌ كه‌ خۆمان نه‌پارێزین به‌ خۆ پارێزیمان ته‌ندروست بوونمان مسۆگه‌رتر ده‌بێت.
1- 99%ی تووشبووانی کۆرۆنا ڤایرۆس چاکدەبنەوه و تەنانەت هەندێک کەس بێ‌ ئەوەی هەستی پێبکەن تووشی ڤایرۆسەکه دەبن و چاکدەبنەوه، هەرچەندە هەواڵێکی خۆشە بەڵام مەترسیداریشە.
2- رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوه 1% و هەندێکجار کەمتریشه و ئەم رێژەیەش زۆر له ئاماری مردن به ڤایرۆسه نوێیەکانی ئەم سەردەمه کەمتره. بۆ نموونه ئاماری مردن به ڤایرۆسی سارس 11% بوو و ڤایرۆسی ئیبۆلاش 90% تووشبووانی لەناوبرد.
3- منداڵان زۆر به کەمی تووش دەبن و تووشبوونەکەشیان زۆر سووکه.
4- هەموو جیهان خێرا له مەترسییەکەی ئاگاداره بۆیه وڵاتان و حکومەتەکان به جدی کار بۆ رووبەڕوو بوونەوەی دەکەن.
5- زانایان چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان دۆزیوەتەوه و ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی زووتر به چارەسەرکەی بگەن.
6- وڵاتان بۆ گەیشتن به چارەسەریی کۆرۆنا له پێشبەڕکێیەکی توند دان.
7- دەتوانی کەرسەتەکانی خۆپارێزی بەئاسانی لەگەڵ خۆت هەڵبگری.
8- لێکۆڵەرانی ئوسترالیا به دوو رەهەند کار لەسەر زیاتر ناسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.
9- پسپۆڕێکی دەرمانی ژاپۆنی دەڵێت چارەسەرێکی کاریگەری بۆ کۆرۆنا دۆزیوەتەوه و تاقیکردنەوەی کلینکیی لەسەر کردووه.
10- سەرۆکی کۆمپانیایەکی دەرمانی ئاڵمانی گوتوویەتی، ئەگەری زۆره دەیان هەزار تووشبووی کۆرۆنا تاکو پاییزی ئەمساڵ دەستیان به پێکوتەکەی دەگات.
11- چین 5 جۆره پێکوتەی دروست کردووه و خەریکی تاقیکردنەوەی کۆتاییه و لەوانەیه تاکو مانگێکی دیکه ئاماده بیت.
12- له ئەڵمانیا خەریکی پەرەپێدانن به دەرمانی پەتای مەلاریا بۆ ئەوەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەی بکەن.
13- دەرمانی ریمدیسفیر له ئەمەریکا له قۆناغەکانی کۆتاییه بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا.
سەرچاوه: الجزيرة

Back to top button