دكتۆرێك لەبارەی ئەو ڤایرۆسە نوێیەی كە ئێستا بڵاو بۆتەوە چەند مەترسیەك ئاشكرا دەكات
هێشتا خەڵکی لە ترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ماڵەکانیان نەهاتوونەتە دەر، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی تر تووشی دڵەڕاوکێی کردوون. زۆر کەس دەیانەوێ بزانن ئایا ئەو دەنگۆیە ڕاستە؟
تێكڕای زانایان كۆكن لهسهرئهوهی هانتا ڤایرۆس له مرۆڤهوه بۆ مرۆڤ ناگوازرێتهوه،هانتا ڤایرۆس له كۆتایی چلهكانهوه له چین ههیه و ساڵانه 16 ههزار حاڵهت تۆماردهكرێت. بهڵام ههرگیز وهك كۆرۆنا ڤایرۆس نییه و نابێت، چونكه ڤایرۆسهكه له كهسێكهوه بۆ كهسێكی دیكه ناگوازرێتهوه، بهڵكو دهبێت كهسهكه راستهوخۆ پهیوهندی به مشك و جرج و ئهو زیندهوانهوه ههبێت.
بەڵێ ڕاستە، ڤایرۆسەکە ناوی (هانتا-Hantavirus)ە. دەزگاکانی هەواڵی چینی بڵاویان کردەوە کە هاوڵاتییەک لە شاری (یوننان) لەنێو پاسدا گیانی لەدەست داوە، دەرکەوتووە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بووە. سەرەنجام ٣٢ کەسی تر کە لە پاسەکەدا هاوسەفەری بوون، برراون بۆ پشکنین.
ئەو ڤایرۆسە نوێ نییە، ساڵی ١٩٧٦ دۆزراوەتەوە، لەڕێی میز و پیسایی قرتێنەرەکانی وەک مشک و جرج بڵاودەبێتەوە. نیشانەکانی نەخۆشییەکە دوای ٢-٣ هەفتە بەدەردەکەون و بریتین لە: لەرز و تا، ژانەسەر، ئازاری ماسوولکە، شەکەتی. ئەگەر چارەسەر نەکرێت، کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر سی و گورچیلەکان.
بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە:
– نەخۆشییەکە تەنها لە ئاژەڵانەوە دەگوازرێتەوە نەک لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ.
– ئەو ئاژەڵانە ماڵی نین و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ناگوازرێنەوە تا مەترسیی ئەوە هەبێت نەخۆشییەکە بگەیەننە ئاژەڵانی ئێمە.
– قڕ کردنی ئەو جۆرە ئاژەڵانە زۆر ئاسانە.
– پێکوتە هەیە تا ڕاددەیەک کاریگەریی هەیە بۆ ڕێگری لە نەخۆشییەکە.
کورتییەکەی: گەیشتنی نەخۆشییەکە بە ئێمە، ئەگەرێکی یەک جار کەمی هەیە. بشگات بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت. بۆیە پێویست بە ترسان ناکات. لە ماڵ بمێننەوە لەبەر کۆڕۆنا و وای دابنێن هانتا هەر نییە!
د. زانا ئەحمەد/پزیشکی پسپۆڕی هەناو