هاووڵاتیانی عێراقی و کوردستانی بە هێڵی ئاسمانی لە ماوەی یەک هەفتەدا دەتوانن بگەرێنەوە

 

هێڵی ئاسمانی عێراقییە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، لە ژێر ڕێنمایی داواکاری یاسایی بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی عێراقی و کوردستانی کە لە دەرەوەی وڵاتن ، بۆ ماوەی یەک هەفتە دەتوانن بەو شێوەی بۆیان دیاری دەکرێت لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بگەرێنەوە .

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن یەکەم گشتی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە مۆسکۆوە بۆ بەغدا دەبێت ، بەو مەرجەی لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە هاوئاهەنگی بکەن .

 

لە مبارەوە شێرکۆ میروەیس، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی ئەو هاووڵاتییانەی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بۆ گەشت، چارەسەری پزیشکی و خوێندن چوونەتە دەرەوەی وڵات دەتوانن لە ماوەی ئەو حەوت رۆژە بگەڕێنەوە کە هیڵی ئاسمانی عێراقییە دیاریی کردووە .

 

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەدا هاتووە ، گەشتەکان لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام دەبێت .

Back to top button