پێشبینی مردنی ٢٠٠ ھەزار ئەمریكی دەكرێت

 

زانای دیاری پزیشكی ئەمریكی ئەنتۆنی فاوچی ڕایگەیاند كە پێشبینی دەكرێت ٢٠٠ ھەزار ئەمریكی بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنە قوربانی.

 

ئەنتۆنی فاوچی ئاماژەی بەوە كرد كە جیا لە مردنی ئەو ڕێژە بە ملیۆنان ئەمریكی دەبنە ھەلگری ڤایرۆسەكە و ئەوەش بە ھۆی درەنگ كەوتنی ئیدارەكەی تڕەمپ لە گرتنە بەری ھەنگاوەكانی خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسەكە.

 

ھاوكات ئەو زانا ئەمریكیە دەڵێت پێویستمان بە ڕاگرتنی جموجوڵەكانە بۆ ماوەی زیاتر كە چەند ھەفتەیەك چونكە ئەوە ھاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی ڕێژەی توشبوان

Back to top button