جەنەڕاڵ دیڤید پێتریوسی ئەمریکی گەیشتە عێراق
جەنەڕال دیڤید پێتریوس ئەو فەرماندە مەترسیدارەی کە لە ساڵی 2003 ئەرکی هێرشی سەر عێراقی پێ سپێردرابوو ئەمڕۆ گەیشتە یەک لە بنکەسەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق .
رۆیتەرز لەمبارەوە ئاشکرای دەکات جەنەڕاڵ دیڤید لە ئێستاشدا ئەرکی فەرماندەیی ئەو هێزانەی پێ سپێردراوە کە بە نیازن هێرشێکی یەکلاکەرەوەی سەربازی بکەنە هیزەکانی سەر بە ئێران لە ناو خاکی عێراقدا .
سەرچاوەی هەواڵ هاوکات باس لەوە دەکات هێرش بۆ سەر هێزەکانی بەرفەرانی تاران لە عێراق ، کاتژمێری سفری بۆ دیاری کراوە .