قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ شاری ووهانی چین هه‌ڵگیرا

ئەمرۆ چوار شەممە دوای 11 هەفتە داخران و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەشاری ووهانی چین کە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکە هەڵگیراو ژیان بەرەو ئاسایی بونەوە دەڕوات.

لە ئێستادا دووکان و بازاڕەکانی شارەکە کراونەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بڕۆنەوە سەر کارەکانیان.

لە دوای هەڵگیرانی قەدەغەی هاتووچۆ، شارەکە بە رووناکی ئێڵ ئیدی رووناککرایەوە، هاوکات شەقامەکان پڕبوون لە ئۆتۆمبێل و خەڵک لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە، بەڵام هێشتا رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن و دەمامک و دەستکێش بەکاردەهێنن.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌، دوای سێ مانگ، دوێنێ سێ شەممە چین بۆ یەکەمین جار هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار نەکرد.

 

Back to top button