بــۆ یەکەم جار دوای دەیان سـاڵ هەوا پـاك بوویەوە و هیندستان شاخەکانی هیمالایـا ی بینی

 

 

ڕۆژگارێکی زۆرە وڵاتی هیندستان بەناوبانگترین شاخەکانی جیهانی نەبینیوە چونکە پیسبوونی کەش و هەوا و کاریگەریەکانی هۆکاری داپۆشینی زنجیرە شاخەکانی هیمالایا بوو هەر چەندە دووریش نییە لە سنوورەکانی و نزیکەی 200 کیلۆمەتر دەبێت .

 

دوای 30 ساڵ دووبارە هیندیەکان بەتایبەتی خەڵکی شاری بینجاب بە بینینی شاخەکانی هیمالایا و لووتکەی چیـای ئێفەرێست شـادبوونەوە کـە ماوەیەك بوو تەنها بە ووێنە و گرتەی ڤیدیۆییەکان دەیانبینـی .

 

لە نێوان ئەو کەسانەی کە تێبینی ڕێـژەی پیسبوونی هەوایان کرد لەم ووڵاتـە یاریزانی پێشووی کرێکیت هاربهاژان سینگی تەمەن 39 سـاڵ بـوو کە گوتی ئەمە یەکەم جارە لە ماڵەوە ئـەم شاخە دەبینم و هۆشداری دا لە کاریگەریەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر سرووشت بەتایبەتی لە هیندستان کە ساڵی پـار یەکەمی جیهان بووە لە ڕێـژەی پیسبوونی هەوا .

Back to top button