ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سعودیە ھەڵكشا

وەزیری تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا  زیادی كردووە و داوای خۆپارێزی لە ھاوڵاتیان دەكات.

 

لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی سعودیشدا ھاتووە كە ئەمڕۆ ٤٧٢ كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە ھاتون و تا ئێستاش ٦ كەس بەھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

 

ھەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ھاتووە كە ٤٤ كەس لە نەخۆشیەكە چاك بونەتەوەو بەوەش ڕێژەی چاكبوەكان لە نەخۆشیەكە تا ئێستا گەیشتۆتە ٨٠٥ كەس

Back to top button