قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ: گرووپێك له ناو گۆڕان دۆخی قه‌زاكه‌یان شێواندووه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای (ماس) له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دوو بۆمبی ئار بیجی ده‌ته‌قێنن و پاشان بۆ شوێنێكی نادیار راده‌كه‌ن، قایمقامی قه‌زاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یه.
ئامانج کەساس جەباری، قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، “گروپێك له‌نێو گۆڕان خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر قه‌زاكه و بانگه‌شه بۆ باشكردنیه دۆخی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڕه‌شه و كاره‌كانیان بۆته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه”.
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ده‌شڵێت، خەڵکی چەمچەماڵ مافی خۆیەتی بۆ دابینکردنی مافەکانی خۆیان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام بده‌ن، به‌ڵام گرووپێك خۆیان خزاندۆته ناو خۆپیشاندانه‌كان و پێشتریش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان كردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌و كارانه‌شیان لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، خەڵکی سڤیلی چەمچەماڵ گولـلەی ئاربیجی لەکوێ بووە تاکوو ئاڕاستەی وێستگەی کارەبای چەمچەماڵی بکات، ئەگەر گرووپێکی گۆڕانی لە پشتەوە نەبێت كه‌پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان كردووه.
هه‌ر ئه‌مرۆش عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به شێوه‌یه‌كی تووند رایده‌گه‌ینێت، “پێویستە کارەبای قەزای چەمچەماڵ ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بێت بە بێ دابڕان”.
پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری گاز و نه‌وتی كۆمپانیاكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه، كه‌هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمپانیای دانا گاز، كه كۆمپانیایه‌یكی كه‌رتی تایبه‌تی سعودی و به‌ریتانیه.