قەدەغەی هاتووچۆ تا 2 ی مانگی پێنج درێژ کرایەوە

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەرێوە چوو بڕیاری لە سەر بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆی هاووڵاتیان پەسەند کرد .

بە پێی بڕیارەکە و لە پێنا و پاراستنی گیانی هاوولاتیان لەمەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا 2 ی مانگی 5 قەدەغەی هاتووچۆ درێژ کرایەوە .

 

 

دەقی راگەیێندراوەکە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/15 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەشدار بوو ، دۆخی تەندروستی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەڵسەنگێنرا و دوایین پێشهات و پلانەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تاوتوێ کرا.

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بارگرانی لە سەر خەڵک سووک بکەین بە شێوەیەک کە کاریگەریی لە سەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی و رێنماییە تەندروستییەکان نەکات.

 

ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدا سوپاسی خۆڕاگری و پابەندبوونی هاووڵاتییان دەکات بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزیی، بڕیاریدا پشووی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت تا 2 ی ئایار درێژ بکرێتەوە و رێکارەکانی خۆپارێزیش بەردەوام بن.

 

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزیری ھەرێم بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئامادەکاریی ناردنی شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان بەمەبەستی بەدواداچوونی ماف وشایستەکانی ھەرێمی کوردستان ویەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و قەیرانی بارودۆخی دارایی لە عێراق وھەرێمی کوردستانیش.

 

ئەنجومەنی وەزیران لە (32) مین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال، داوای کرد کە حکومەتی فیدراڵی عێراق بەرپرسیارێتی دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو تاوانە و قەرەبووکردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەشی بەر ھەرێمی کوردستان کەوتوون لە دەرئەنجامی سیاسەتی کاولکاریی رژێمەکانی پێشوو وەک لە دەستووردا بە ئاشکرا جێگیرکراوە.

 

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها هێرشی حەفتەی رابردووی تیرۆرستانی داعشیشی بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆ ئیدانە و شەرمەزار کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان وبرینداربوونی چەند پێشمەرگەیەکی تر، ئەمەش ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ھێشتا مەترسی تیرۆر ماوە و کۆتایی پێنەھاتووە ، ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هێزی پێشمەرگەشی کرد کە جگە لە راپەڕاندنی ئەرکی پاراستنی ھەرێم لە ھێرشی تیرۆریستان ، یارمەتی ئاسایش وهێزەکانی ناوخۆش دەدات بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزیی.

 

ئەنجومەنی وەزیران جەژنی قیامە لە خوشک وبرا مەسیحییەکان و سەری ساڵی ئاینی ئێزدیش لە خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکات .لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە و پاش کەمێکی دیکە بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

 

Back to top button