كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی بڵاویكردۆته‌وه، تێیدا ئاماژە بەوە ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاش نیوه‌ڕۆ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.