لە شەوانی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت

 

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و گوتەبێژی ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگا لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە، پلان و بەرنامەی جیاوازیشیان لەوبارەوە ئامادە کردووە ، بە جۆڕێک کە مانگی رەمەزانیش قەدەغەی هاتووچۆی شەوان بەردەوام دەبێت .

 

هاوکات هێمن قادر بە ئاماژەدان بە کاتی بەسەر چوونی قەدەغەی هاتووچۆ کە تا 23 ی نیسانە گووتی یاساکە درێژ دەکرێتەوە و شەوانی ڕەمەزانیش لە خۆ دەگرێت .

 

هەر لە بارەی یاسای قەدەغەی هاتووچۆ لە مانگی ڕەمەزاندا گووتی ، شوێنە گشتییەکان بە رۆژدا کراوە دەبن و شەوانیش هاتووچۆ قەدەغە دەبێت .

 

لە کۆتاییشدا سەبارەت بە کارانەوەی پێشانگای ئۆتۆمبێلەکان دەڵێت لە دوای 23 مانگ بە رێوشوێنێکی تایبەت ئەوانیش دەکرێنەوە .

Back to top button