بەرشەلۆنە بڕیارێكی مرۆڤدۆستانە دەدات

 

یانەی بەرشەلۆنە لە ھەنگاوێكی مێژووی و مرۆڤدۆستانە بڕیاری دا ناوی یاریگاكەی بفرۆشێت بۆ ھاوكاری زیانلێكەوتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

چیتر ناوی یاریگای كامپ نو نامێنێت و ھەركەس بیەوێت دەتوانێ ئەو ناوە بۆ خۆی بكڕێت و بیكاتە ناوی خۆی

یاریگاكەی یانەی بەرشەلۆنە ٩٩ ھەزار  ھاندەر لە خۆ دەگرێت و گەورەترین یاریگای ئەوروپایەو ساڵی ١٩٥٧ دروست كراوە و ھەواڵی فرۆشتنی ناوەكەش لە زاری جێگری سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە جۆردی كاردۆنەر ڕاگەیەنرا

Back to top button