سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبایی خۆی ئاراستە دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 122 ساڵ تێپەڕ بوون بە سەریەکەم دەرچوونی رۆژنامەی کوردیدا ، کە وەک رۆژی رۆژنامەگەری کوردی ناوزەد کراوە ،پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رۆژنامەوانان و ڕاگەیاندنەکانی کوردی دەکات .
دەی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی ( 122) مین ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی ( کوردستان ) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کوردستان دەکەم. هەروەها (22) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان بکەم کە لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبوو.
رێز و پێزانین بۆ رووناکبیران و پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردستان و ئەو رۆژنامەنووسانەی لە پێناو گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا خزمەتیان کرد و گیانی خۆیان بەخت کرد .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/21