نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ پێنج شەممه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به‌ 22 دۆلار و 27 سەنتە، هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 15 دۆلار و 79 سەنتە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ نرخی نەوت لە ئەمریکا بۆ یەکەمینجار گەیشت بە ژمارەیەکی نێگەتیڤ واته‌ خوار سفر بۆ ئەو نەوتەی کە دەستبەجێ راده‌ست بکرێت.

Back to top button