ڤیان سەبری: لەیەكتێگەیشتنی باش لەنێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و مستەفا كازمی هه‌یه

دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راسپێردرا و له ئێستادا له سه‌رو به‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێێ عێراقه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاندووه كه لەیەكتێگەیشتنی باش لەنێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و مستەفا كازمی هه‌یه
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كورستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی “شەرقول ئەوسەت” راشیگەیاند، پەیوەندی چڕ‌وپڕ لەنێوان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری راسپێردراو و سەركرداكیەتی كورد لەبارەی هەموو پرسەكان هەیە و لەیەكتێگەیشتنێكی باش و قووڵ لەنێوان كازمی و سەركردایەتی كورددا هەیە، كە ئەوە بەلای هەردوولاوە جێگای دڵخۆشییە.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كورستان له په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند كه گفتوگۆ لەنێوان هەردوولادا بێ بوونی هیچ مەرجێكی پێشوەختە بەڕێوە دەچن.