بەفەرمانی دەزگای زانیاری رێواس فایق رەزامەندی نادات بە هەڵگرتنی پارێز بەندی لەسەر سۆران عومەر
دوای بڵاو كردنەوەی چەند تۆمەت و تەشیر بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سۆران عومەری ئەندام پەرلەمانی كۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی دەزگا ئەمنیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوەتە دادگا”.
هەر لەو بارەیەوە لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكرێت كە سۆران عومەر پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر هەڵبگیرێت و بچێتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی راستی ئەو تۆمەتانە بخاتە بەردەم دادگا كە لە میدیاكاندا بانگەشەی بۆ كردووە”.
بەڵام بەپێی نووسراوەكە كە رێواز فایق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەسەری نووسیوە، رەزامەندی نەداوە بە ناردنی سۆران عومەر بۆ بەردەم دادگا”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، رەزامەند نەبوونی رێواس فایق لەدوای ئەوە هاتووە كە دەزگای زانیاری بە فەرمی داوای لە رێواز فایقی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردووە، كە رەزامەندی نەدات لە هەڵگرتنی پارێز بەندی بەهۆی ئەوەی كە سۆران كادیرێكی دڵسۆزی دەزگاكەیانە”.
رێواز فایق كە لەسەر نووسراوەكە نووسیویەتی من دژی هەڵگرتنی پارێز بەندی سۆران عومەرم بەهۆی قسە كردن لەسەر بەرپرسانی دەزگا فەرمیەكان، بەڵام نەیگوتووە قسەكردنی سۆران عومەر تەشیر و بوختانكردن بووە، بەمەش رێواز فایق رەوایەتی بە قسەكانی سۆران عومەر داوە لەژێر فەرمانی دەزگایەكی ئەمنی حزبی”.