وەزیری خوێندنی باڵا ١٥ مانگ خوێندنی نێو کەمپی زانکۆکان دەست پێدەکاتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەڕۆژی 26ی شوباتەوە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەداخستنی دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان، بڕیارە ١٥ ئەم مانگە خوێندن لە نێو کەمپەکان دەست پێدەکاتەوە.

د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، رایگەیاندووە کە پلانیان هەیە لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە خوێندنی نێو كامپەكان لەزانكۆكان دەست پێبكاتەوە.

د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راشیگەیاندووە، پلانیان هەیە لەدوای 16ی ئەم مانگەوە خوێندنی نێو كامپەكان لەزانكۆكان دەست پێبكاتەوە و قۆناغ بەقۆناغ ژیانی زانكۆكان ئاسایی دەكەنەوە، ئەنجومەنی وەزارەتیش بڕیاری یەكلاییكەرەوە دەدات.

Back to top button