سوپاسالاری نوێی عێراق دیاری کرا
سوپاسالاری نوێی عێراق دوای سپاردنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بە سوپاسالاری کۆن، دیاری کرا.
دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق بڵاویانکردەوە، عەبدولئەمیر شەمەری، پشکنەری گشتی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری بۆ پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کاندیدکراوە و لە چەند رۆژی داهاتودا بە فەرمی دەستبەکار دەبێت و جێگەی عوسمان غانمی دەگرێتەوە.
هەروەها لە مادەی 9 لە دەستوری عێراقدا هاتوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان لە پێکهاتەکانی عێراق دروستدەکرێن، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی نوێنەرایەتی بەبێ جیاکاری و پەراوێزخستن.
فەریقی یەکەم روکن عوسمان غانمی پێشتر سوپاسالاری عێراق بوو، بەڵام لە رۆژی 6-5-2020 وەک وەزیری ناوخۆی عێراقی متمانەی پەرلەمانی بەدەست هێنا.