نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڤلادیمیر پووتین دەکات
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 75 ساڵ بەسەر شکستی نازییەکانی ئەڵمانیا و کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر پهیامێكی ئاراستهی وڵاتی رووسیا و سهرۆكی رووسیا دهكات رایدهگهیێنێت كه، بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ناتوانن لە چالاکییەکانی تایبەت بە رێزگرتن لە قوربانی ئەو “پیاو و ژنە ئازایانەدا بەشداربن کە ئاشتییان بۆ ئەوروپا و جیهان هێنا، بەڵام ئەمڕۆ بیرمان لایانە”.
له زۆربهی وڵاتانی جیهان رۆژی 8ی ئایار لە جیهاندا بە “رۆژی سەرکەوتن” ناسراوە، چونکە لە رۆژی 8ی ئایاری ساڵی 1945دا نازییەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانیان شکستیان لە جەنگەکەدا راگەیاند و بەو جۆرەش شەڕ لە ئەوروپا کۆتاییهات. ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لە رۆژی 8ی مانگدا رێوڕەسم بەو بۆنەیەوە رێکدەخەن، بەڵام رووسیا، بیلاڕووس و سربیا و ئیسرائیل رۆژی 9ی ئایار چالاکییەکانیان بەو بۆنەیەوە ئەنجامدەدەن.
I convey my congratulations to President Putin of Russia on the occasion of #Victory75. While we can’t personally honor the sacrifices of the brave men & women who helped bring peace to Europe & the world at this time due to #Covid19, our thoughts are with them on this day.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 9, 2020