ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان:   شێوازى سیاسه‌تكردنى یه‌كێتى بۆ حوکمڕانی نابێت و بنەماکانی حوکمڕانی تێدا بەدی ناکرێت

 

 

لە دوای ئەوەی ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی لە لێداونێکدا بۆ میدیاکانی دەڤەری سلێمانی هێرشی کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان ، بڵند ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە توندی وڵامی دەداتەوە .

 

 

بڵند ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی پارتی  لە لێداونیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت : یاسا  و شێوازى سیاسه‌تكردنى یه‌كێتى  نە بۆ حوکمڕانی دەبێت و نە بنەماکانی حوکمڕانیشی  تێدا بەدی دەکرێت ، هەر ئەم هۆکارەشە  لە کاتێکدا ‌ له‌ حكوومه‌تدا  به‌شداره‌، بەڵام  وه‌ك ئۆپۆزسیۆن کار دەکات ، واتە  شان ناداته‌ به‌ر بەرپرسیارەتی ، ناشیهەوێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن

چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا حزبێك نییه‌ لە ئاستی دامەزراوەییدا بێت و ڕێز لە یاسا و سیستەم بگرێت، حزبێکە ناتوانێ به‌رگه‌ى دیموکراسی و سەروەریی یاسا بگرێت و ڕێگری لە قاچاغچێتى و تانكه‌رى نه‌وت و قاچاغیی سنوورەکان بگرێت  .

 

 

بڵند ئیسماعیل لە بەشێکی تری قسەکانیدا روونی دەکاتەوە ،  لە ساڵی ١٩٩٨ەوە پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی ستراتیژیان واژوو کردووە ، ساڵانێکی زۆریشە  بەرێوەبەری  سلێمانییان بەدەستەوە بوو، ”بەڵام  شەقامێکیان لە سلێمانی پێ دروست نەکرا هەرچەندە توانایەکی دارایی باشیان هەبوو، ئەم هۆکارەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی   ئەو حزبە لە ژێر کاریگەریی تاقمێکدایە کە هەمیشە حەزیان لە  دوو بەرەکییە و درێژکراوەی تاقممەکۆنەکەن .

 

 

ئیسماعیل هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ،  لەوەتەی یەکێتی و پارتی لە حکوومەت بەشدارن، باس لە شەراکەتی ڕاستەقینە دەکرێت بەڵام تا ئیستاش ئەو حزبە بەس بە هوتاف هێشتییەوە .

 

بلند ئیسماعیل پەی وایەئەو تاقمەی لەنێو یەکێتیدا باڵادەستن ، حەزیان لە دووبەرەکی  و بەڕەڵاییە، ئەگەر دەلێن گلەییمان لە حکومەت هەیە ، با لە وەزیر و تیمی خۆیان لە حکوومەت بپرسن، بەڵام لە سایەی ئەو تاقمەوە دەڵێین یەکێتی بۆ حكومرانى دروست نه‌كراوە، ئەگەر هەموو حکوومەتیشی بەدەستەوە بێت هەر ناتوانێت حوکمڕانی بکات چونکە حوکمرانی  یەکێتی تەنها لە یەک زاویەوە سەرچاوە دەگرێت .

 

 

بڵند ئیسماعیل باسی ئارێز عەبدوڵا دەکات و  دەڵێت  وەک خۆیان دەڵێن  ئەوان لە کۆنگرەی چوارەمدا بڕیاریان داوە، بەڵام ”ڕێک پێچەوانەیەو بڕیار نەدراوە ، چونکە ئەوان  لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بڕیاری خۆیان داوە و پێش ئەو کاتەش تاقمێکی یەکێتی بڕیاریان دابوو کە هەرچی بەرژەوەندیی نیشتمانی هەیە، لە دژی بوەستنەوە، قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستانیش هەڵوەشێننەوە .

 

لە بەشێکی تر دا دەڵێت ،  ئێستا هەندێک سەرکردەی یەکێتی و ئارێز عەبدوڵا پشتیوانی لە سۆران عومەر دەکەن، ئاخۆ ”چ سیحرێکی تێدایە گرووپەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر و هاوبیری تیرۆریستان و بەشێک لە کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ و حزبەکانیتری سلێمانی پێکەوە بەرگری لە رادەستکردنی کەرکووک دەکەن، پێکەوە هەوڵی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەدەن، پێکەوە دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتار و پشتیوانی مانەوەی بەربەڕەڵایی و تۆمەتبەخشینەوە دەکەن کەوابوو هەموویان لە سەرچاوەیەکەوە کاوێژ دەکەن .

 

لە کۆتاییدا بڵند ئیسماعیل  وەبیر ئارێز عەبدوڵلای دێنێتەوە  ،  پارتی حزبێکی گەورەی کوردستانە و لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بە ئاسانی دەتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی دروست بکات ، بەڵام ”مێژوو شایەدە و خۆشیان دەزانن پارتی  لە پێناو بەرژەوەندی کوردستان، مافەکانی خۆشی  بە خەڵک  و لایەنەکانیتر داوە  ، زۆر باشیش لەوە گەیشتوون  پارتی  وەک یەکێتی هەموو ئاواتەکانی  لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقامێک هەڵنەچنیوەو ئامانجی ستراتیژی  زۆر مەزنی هەیە “.

 

Back to top button