یەکێتی : ڕاگەیاندراوەکەی کۆبوونەوەی  ئەمڕۆ بۆچوونی لاهور جەنگییە  

 

لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان  ڕاگەیاندراوێک بڵاو کرایەوە کە تەیدا هاتووە ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی رۆژی 07-05-2020ی پەرلەمانی كوردستان بە پێشهاتێكی مەترسیدار ناودەبات و دەڵێت، “کۆبوونەوەکە بۆ تێكدانی یەكڕیزی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی كوردستانیشی خستەژێر پرسیارەوە.

 

لەمبارەیەوە  بەرپرسێکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان کە ناوەکەی لای دەزگای میدیایی خواکوڕک پاریزراوە ، پەی ڕاگەیاندین  لاهور جەنگی رێگای نەداوە ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە لایەن تیمی پاڤل تاڵەبانییەوە بنووسرێت ، هەر بۆیەش خۆی لە گەڵ تیمەکەی ڕاگەیاندراوەکەیان بە ئاراستەی فری خۆیان بڵاو کردۆتەوەو هیچ پێوەندی بە ڕای گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تەنانەت پاڤڵ تاڵەبانیشەوە نییە .

 

سەرچاوەکە هاوکات باس لە مشت و مڕی نێوان دووباڵی  ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات لە دوای بلاو بوونەوەی ڕاگەیاندراوەکە

Back to top button