سهرۆكی حكومهتی ههرێم پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی مامۆستایان دهكات
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان دهكات به بۆنهی دامهزراندنی یهكێتیهكهیان و له پهیامهكهیدا رایدهگهیێنێـت بەبۆنەی پەنجا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، پیرۆزبایی لە سەرۆک و یٔەندامانی سکرتاریەت و گشت یٔەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
له پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمدا هاتووه، مامۆستایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و دیاریان لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی کوردستاندا گێڕاوە و لە شۆڕشەکانی کوردستانیشدا بەشدارییەکی کارایان کردووە و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن بوون لە مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان کوردستان .
بەبۆنەی پەنجا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، پیرۆزبایی لە سەرۆک و یٔەندامانی سکرتاریەت و گشت یٔەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .
مامۆستایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و دیاریان لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی کوردستاندا گێڕاوە و لە شۆڕشەکانی کوردستانیشدا بەشدارییەکی کارایان کردووە و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن بوون لە مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنێ کە سەڕەڕای هەموو دۆخە سەختەکانیش بەردەوامن لە بەخشش و درێژەدان بە کاروانی پەروەردەیی و بە جێگەیاندنی یٔەرکە پیرۆزەکەیاندا. بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان و گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/14