به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌ورووپا: مه‌ترسی هه‌یه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه خێرا ته‌شه‌نه بكات

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چاڵاكیه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراق زیادی كردووه له ماوه‌ی مانگێك زیاتر له 47 هێڕشی جیاوازیان ئه‌نجامداوه، یه‌كێتی ئه‌ورووپا هۆشداری له خێرای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هێڕشی له ناكاو ده‌ده‌ن .
جەیڵ دی كێرشۆڤ ڕێكخەری دژە تیرۆر لە یەكێتیی ئەورووپا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌مترسی هه‌یه داعش هێڕشی له ناكاو ئه‌نجام بدات و خۆی رێكبخاته‌وه و ئەزموونەكانی رابردوو دەریانخستووە ڕێكخراوە تیرۆریست و توندوتیژەكان ئەگەر بیانەوێ لە ڕێگەی توندوتیژییەوە كۆمەڵگەكان و ڕژێمەكان بگۆڕن، ئەوا تەنگژە هەنووكەییەكان دەقۆزنەوە و بەكاری دێنن بۆ هێنانەدی ئامانجەكانیان.
لە لایەكی دیكەشەوە ئاماژەی بەوە داوە كە داعش ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا خۆیان چالاكتر كردووە، ئەمەش بەو هۆیەوەیە كە دەزانن خەڵكی جیهان ئێستا زۆرتر لە ماڵەوەن و كاتی زیاتر لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەسەردەبەن، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن بیر و باوەڕەكانیان بە شێوەیەكی فرەوانتر بڵاو بكەنەوە.