وەزارەتی تەندروستی عێراق: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە کە ٥ یان لە هەرێمی کوردستان بوونە

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆژمارەی تووشبووان کەمی کردوو
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە تەنها 50 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری ٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و هەروەها ، 61 کەس لە عێراق چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە.

لە عێراق، سێ هەزار و 193 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، دوو هەزار و 89 کەسیش چاکبوونەتەوە و 117 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button