ئارێز عەبدوڵلا: راگرتنی داوای لامەرکەزیەتی سلێمانی کە لە ئێستادا یەکێتی کاری بۆ دەکات، پەیوەستە بە راگرتنی یاسای بەناو چاکسازی حکومەت
دوای ئەوەی یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای دەست پێکرد ئەمەش بوە هۆی ئەوەی یەکێتی دژ بە حکومەتی هەرێم بوەستێتەوە چونکە زۆرترین پارەی نایاسایی کە لە رابردوو یەکێتی لێی سودمەند دەبوو بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش رایدەگەیێنێت کە ئەگەر یاسای چاکسازی جێبەجێ بکرێت یەکێتی هەوڵی لامەرکەزی سلێمانی دەدات.
ئارێز عەبدوللا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاندووە،راگرتنی داوای لامەرکەزیەتی سلێمانی کە لە ئێستادا یەکێتی کاری بۆ دەکات، پەیوەستە بە راگرتنی یاسای بەناو چاکسازی.
جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوو هەولەکانی چرکردۆتەوە بۆ دابڕینی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بە ناوی لامەرکەزیەتی سیاسی و ئابوری و جوگرافی، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی چەند لایەنێکی سیاسی کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو لایەنانە نە گەیشتوونەت رێککەوتن چونکە پێیان وایە یەکێتی لەژێر پەردەی لامەرکەزیەت دەیەوێت دەسەلاتی ئیداری سلێمانی بگرێتەوە دوست.