لە هەولێر هەلمەتێکدا دەست گیرا بە سەر ژمارەیەک دامبۆکس و چەقۆ

بەمەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی سرپێچی کاران و هێشتنەوەی ئارامی هەولێر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رێککاری هەولێر هەلمەتێکی دەست گرتن بەسەر چەقۆ و دامبوکسی گیرفاندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رێککاری هەولێر رایگەیاندووە لە سەربڕیاری بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر لەھەلمەتێکی بەرفراواندا لەشاری ھەولیرلەلایەن بەشی پۆلیسی ڕێکاری دەستگیرا بەسەر زیاتر لە(150)دامبۆکس وچەقۆی جۆراوجۆر.

هەروەها رایگەیاندووە ئەو ھەلمەتە ڕۆژانە بەردەوام دەبێت،لێرەوە ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەینەوە کڕین فرۆشتن بەم جۆرە چەقۆ و دامبۆکسانە قەدەغەیە ، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند لەدژیان دەگیرێتەبەر.

Back to top button