چەند هۆكارێکی گرنگی سەرئێشە بزانە
سەرئێشە بریتیە لەدروستبوونی ئازار لەسەر و مل و پێستی سەردا كەیەكێكە لە گرفتە تەندروستیە بەربڵاوەكان لەجیهاندا ، سەرئێشە بەنەخۆشی دانانرێت بەڵكو نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی لەجەستە یاخود گرفت لەرووی دەرونیەوە.
هۆكارەكانی سەرئێشە:
– وەستان بەشێوەیەكی نارێك.
– كەم خەوتن یاخود زۆر خەوتن.
– بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
– جگەرەكێشان و دواكەوتنی كاتی نان خواردن.
– نارێكی پێچانەوەی قژ یاخود بەستنی قژ بەتوندی.
– ئەنجام دانی كارێكی زۆر یاخود كارێكی قورس و وەرزش كردنی قورس.
– راهاتن لەسەر خواردنەوەی چا و قاوە یاخود ئەو خۆراكانەی ماددەی كافاینی تێدایە.