سلێمانی گەنجێک لەسەر فوللایتی ئۆتۆمبێل کوژرا

شەوی رابردوو لە سلێمانی گەنجێک لەسەر فوللایت کوژراو بکوژەکەشی رای کر،پۆلیسیش رایدەگەیێنێت کە تا ئێستا نەتوانراوە بکوژەکە دەستگیر بکرێت.
سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی لەو بارەیەوە رایگەیاند، شەوی رابردوو لەناوچەی دەباشان لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێک دروستبووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی، لەكاتی دەمەقاڵێكەدا گەنجێک بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبێلێکی دیكە، لە ئۆتۆمبێلەکەشەوە کەسێک دەمانچەی پێبووە دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەكرد، کوژراوەکە تەمەنی لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٥ ساڵ دەبێت، زانیاری سەرەتاییشیان لەسەر بکوژەکە هەیە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوە و پۆلیس سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارییە بۆ دەستگیركردنی

خواکوڕک زانیویەتی کەشەڕەکە لەسەر فوللایت روویداوەو بە هۆیەوە گەنجێک کوژراوە، بکوژەکە کوڕی یەکێک لە بەرپرسەکانی سلێمانیە.

Back to top button