كڵێسایەك بوویە شوێنی نوێژكردنی موسوڵمانان

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كڵێسایەك دەرگای واڵا كرد تا موسوڵمانان لەوێ نوێژ بكەن

بەھۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا مزگەوتەكانی بەرلین ڕێی ژمارەیەكی دیاری كراو نوێژ خوێنی تێدا دەبێتەوەو كە ئەوەش وایكرد كڵێسایەك ڕێی موسوڵمانان بدات لە ڕۆژانی ھەینی بڕۆن لەو كڵێسایە پەرستشی خۆیان ئەنجام بدەن

پێشتریش چەندین حاڵەتی لەو شێوەیە لە ھەندێك وڵاتی ئەوروپی ڕویداوە چونكە كڵێساكان تەنھا ھەفتەی یەك ڕۆژ قەرەباڵغ دەبن

Back to top button