ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێری بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر دابین کردبوو، پاش کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە ئێستادا نەخۆشخانەکە بۆ ئەرکی سەرەکی خۆی دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٥/٣٠ نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست دەکاتەوە بە پێشوازی کردن لە نەخۆشانی خۆشەویست لە گشت بەشەکان.

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر

هەموو پزیشکان و کارمەندان و هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە .
لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٥/٣٠ نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست دەکاتەوە بە پێشوازی کردن لە نەخۆشانی خۆشەویست لە گشت بەشەکان.

هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە لەکاتی سەردانی کردنیان پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن بە پێچەوانەوە ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەیان نادرێت.

١-(احالە) ڕەوانە کردن پێویستە سەرەتا احالەت پێبێت کە لە لایەن نزیکترین بنکەی تەندروستی مالەوەت احالە کرابی بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری، یاخود لە لایەن پزیشکێکی پسپۆر ڕەوانە کرابێت .

٢- پێویستە نەخۆش بە تەنها بێت بۆ نەخۆشخانە مەگەر بۆ نەشتەرگەری یان هۆکارێکی پێویست بێت دەتوانێت کەسێک لەگەل خۆی بێنێت.

٣-پێویستە پابەندی ڕێنماییەکان بن وەک ماسک و دەست کێش پاکو خاوێنی.

٤- سەردانی کردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک لە هەموو کاتێک قەدەغەیە .

٥- هەر نەخۆشێک نیشانەکانی کۆڕۆنای تێدابێت وەک کۆخەو تای بەرز و تەنگە نەفەسی پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند بکات کە تایبەتە بە سەنتەری کۆڕۆنا.

٦- چۆنیەتی دەوام بە پێی ڕێنماییەکانی حکومەت دەبێت کە ڕۆژانە کاتژمێر(٩) تا وەکوو (١) جگە لە ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی.

Back to top button