سێ سوودی سەرسوڕهێنەری مۆز بزانە

میوە بە گشتی سوودی بۆ جەستە هەیە، هەر جۆرە میوەیەكیش تایبەتمەندی خۆی هەیەو دەتوانێت ڕزگارتان بكات لە چەند نەخۆشییەك، مۆزیش توانایەكی زۆر باشی هەیە بۆ ئەوەی سوود بە جەستەتان بگەیەنێت، لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا چەند سوودێكی مۆز خراوەتە ڕوو، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. مۆز سوودی بۆ پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن هەیە، كەسانێك هەن بەهۆی كەمی پۆتاسیۆم، كە رێژەی خوێ لە لەلەشدا هاوسەنگ دەكات، تووشی بەرزبوونی پاڵەپەستۆی خوێن دەبنەوەو مۆزیش هۆكارێكی باشە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتنی ئەو پۆتاسیۆمە.

2. بۆ تەندروستی چاو بەسوودە، مۆز ڤیتامین ئەی تێدایە كە بۆ چاو گرنگە، هەر مرۆڤێك پێویستی بە وەرگرتنی رێژەیەكی رۆژانەی ڤیتامینەكە هەیە بۆ ئەوەی تووشی شەوكوێری نەبێت، بۆ پیاوان (900) مایكرۆ گرام و بۆ ئافرەتان (700) مایكرۆ گرام هەیەو ئەم بڕەش لە مۆزدا دەست دەكەوێت.

3. قەبزی و باكردنی سك: مۆز مادەی بیكیتینی تێدایە كە بەرپرسە لە لابردنی كانزا قورسەكان و ژەهرەكانی لەش، هاوكات كار بۆ ئاسانكردنی هەرسیش دەكات.

Back to top button