یه‌كێتی: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له كاره‌كه‌ی خسته‌وه
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه ئێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێنماییه كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، دوێنێ دوو شه‌ممه دكتۆر سەباح ھەورامی ڕاستی مەترسی كۆڕۆنای بۆ خەڵكی سنوری سلێمانی ئاشكرا كرد و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆكار نەچوونی ژێر بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی راستیه‌كانی نه‌شارده‌وه و ئه‌وه بووه هۆكار بۆیە ھەوڵی لەكار لادانی درا دەسەڵاتەكانی به جێگرەكەی درا.
ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) زانیویه‌تی، دكتۆر سەباح ھەورامی بەشدار نه‌كردووه لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوو بونەوەی كۆڕۆنا كه به‌یانی ئەمڕۆ تێیدا وەزیری ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ ھەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێمی کوردستان به‌رێوبه‌ره ته‌ندروستیه‌كان کۆبوونه‌وه.
وێنه‌ی كورسی دكتۆر سەباح ھەورامی له كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوو بونەوەی كۆڕۆنا – هه‌ولێر