پۆلیسی ههولێر ئهو دزهی دهستگیر كرد كه 48 ملیۆن دیناری مووچهی فهرمانبهرانی بهڕێوهبهرایهتی ئاوی ههولێری دزی
دوای ئهوهی كهسێك 48 ملیۆنی پارهی فهرمانبهرانی بهڕێوهبهرایهتی ئاوی ههولێری دزی پۆلیسی ههولێر رایگهیاندووه كه كهسێكیان دهستگیر كردوه، کە هەڵساوە بە دزینی كۆی مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی 2020)ی فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاوی پیرمام، كە بڕەكەی (48 ملیۆن و 708 هەزار و 400 دینار)ـە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەداوە، پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە، كە دەیویست لە ناحیەی (شرگات) خۆی حەشار بدات، بەڵام لە نزیك ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور بەپێی ماددە (453) لە یاسای سزادان دەستگیر كرا.
دەقی راگەیەندراوەکە:
دوای ئەوەی لە رێكکەوتی 21/5/2020 پۆلیس ئاگادار كرایەوە كە كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە ناوی (م.ع.ن) هەڵساوە بە دزینی كۆی مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی 2020)ی فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاوی پیرمام، كە بڕەكەی (48 ملیۆن و 708 هەزار و 400 دینار)ـە، لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كرایەوە، پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە، كە دەیویست لە ناحیەی (شرگات) خۆی حەشار بدات، بەڵام لە نزیك ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور بەپێی ماددە (453) لە یاسای سزادان دەستگیر كرا، كە پێش دەستگیركردنیشی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سووتاندبوو، تا تاوانەكە بشارێتەوە و بڵێ كە گوایە پارەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا سووتاوە، بەڵام دوای دەستگیركردنی، دەست بەسەر سەرجەم بڕە پارەكەدا گیرا و بۆ فەرمانگەی ئاوی پیرمام دەگەڕێندرێتەوە.