كهشناسی ههرێم ڕهوشی كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی ڕاگهیاند
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما لە سەرجەم شارەکانی هەرێم بەرز ببێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پلەکانی گەرما 35 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 37 پلە،هەروەها لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 34 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 35 پلەی سیلیزی.
هاوکات لەپارێزگای دهۆک ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 32 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 33 پلە و لە پارێزگای کەرکوکیش ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 38 پلەیە و سبەینێ دەچێتە 40 پلەی سەدی.