شوان زراری : نەدەکرا سەرۆکی پەرلەمان هێندە ئاسان بکەوێتە داوی هەرزە سیاسییەکانی نێو حزبەکەی
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، نەدەكرا سەرۆكی دامەزراوەیەكی نیشتمانی هێندە ئاسان بكەوێتە داوی هەرزە سیاسییەكانی نێو حزبەكەی.
شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (سەرۆکی پەرلەمان پەشیمان دەبێتەوە)، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه ئاماژەی بەوە داوە،
پرسی پارێزبه‌ندی و بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی له په‌رله‌مانتار ڕای گه‌یاندووه، پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك پرسێكی ته‌واو یاساییه كه له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان زۆر به ڕوونی ئاماژه‌ی پێ دراوه، ئامانج له‌و بابه‌ته یاساییه بۆ ڕێگریكردنه له سنووربه‌زاندنی په‌رله‌مانتار به ناوی په‌رله‌مانتاری و له ژێر په‌رده‌ی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مان.
زراری زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له رابردوو له‌دوای هه‌لگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌سه‌ر چه‌ند كه‌یسێك كه له‌دژی جووڵێنرابوون، كه‌م تا زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرا، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی كه به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران بوو، بابه‌تێكی ته‌واو یاسایی و دیموكراسی بووه، ده‌بێت خاتوو رێواز فایه‌ق وه‌ك كه‌سێكی یاسایی ئه‌مه باشتر بزانێت.
په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵانی ڕابردوو ئه‌گه‌ر به‌شێك بووبێت له چاره‌سه‌ری یاسایی و سیاسی بۆ پرسگه‌لێك كه له سایه‌یاندا گه‌ل و نیشتمان سوودمه‌ند بووبن، ئه‌وا له چه‌ند وێستگه‌یه‌كیش به‌هۆی خراپی له ئیداره‌دان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی حزب له ناو ئه‌و دامه‌زراوه نیشتمانییه، په‌رله‌مان بووه‌ته خوڵقێنه‌ری كێشه‌ی نوێ، به‌مه‌ش دیموكراسیی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه گوێی دنیایان كاس كردووه به بانگه‌شه‌كردن بۆ دیموكراسیی ئه‌تك ده‌كرێت”. شوان وای نووسیوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان ده‌ڵێ: پێش ئه‌وه‌ی به بڕیاره‌كه‌ی ڕێواز فایه‌ق بڵێین نایاساییه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شوورا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌م شتانه بزانێت:
یه‌كه‌م: له‌ژێر كاریگه‌ریی حزب ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراسیی به‌دی هاتووه، دژ به بڕیارێكی یاسایی كه له كه‌شێكی دیموكراسی دراوه بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌نگی بۆ ئه‌و دامه‌زراوه نیشتمانییه دروست ده‌كات.
دووم: شه‌رمهێنه‌رتر له هه‌ر شتێك ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سایه‌تییه‌كی یاسایی هه‌بێت، كه‌چی دژ به بابه‌تێكی یاسایی بوه‌ستێته‌وه و تا ئه‌مڕۆ تێنه‌گه‌یشتبێت كه پێدانی پارێزبه‌ندی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه، به‌ڵكو ئه‌مه یاسایه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت بڕیارێكی یاسایی 57 په‌رله‌مانتار كه پێشتر دراوه، ئه‌مڕۆ له‌ژێر كاریگه‌ریی ئیلهامی حزبی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
سێیه‌م : نه‌ده‌كرا سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی هێنده ئاسان بكه‌وێته داوی هه‌رزه سیاسییه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی، سه‌نگه‌ر له پرسێكی یاسایی بگرێت، به‌ناوی یاسا و دیموكراسیی. كه دواجار ته‌نیا شه‌رمه‌زاری له چاوی خه‌ڵك و له چاوی شاره‌زایانی یاساش كۆڵه‌واری له بواری یاسایی بۆ بمێنێته‌وه.
چواره‌م: با سه‌رۆكی په‌رله‌مان بزانێت یاریكردنی به‌رپرسی پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر بۆ له بیربردنه‌وه‌ی چاكسازییه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، له داهاتوویه‌كی نزیك به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی زۆر شت بیری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌خه‌ینه‌وه كه ره‌نگه ئه‌وكات حزبه‌كه‌ی نه‌توانێت فریای خۆی بكه‌وێت، چ جای پرسه بچووكه‌كانی حزبه‌كانی تر بكاته كارتی یاری بۆ خۆی، پێویسته ئه‌وه‌شی لا ڕوون بێت كه سۆران عومه‌ر دادگایی ده‌كرێت و په‌رله‌مان بڕیاری لێ داوه و له به‌رده‌م دادگا ده‌بێت ئاماده بێت و راستییه‌كان ڕوون بكرێنه‌وه.