دوو كارمه‌ندی چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاند دوو کارمەندی مەدەنی چاکسازی لەدەرەوەی فەرمانگە توشی کۆرۆنا بوون،بۆیە بڕیاردراوە بۆ ماوەی دە رۆژ پشوو بدرێتە فەرمانبەران.

ڕاگەیەندنی چاکسازی گەوران لە ئاگاداریەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو دوو فەرمانبەرە لە دەرەوەی ئەرکی فەرمانگە توشبوون، بۆیە بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان و سزدراوانیش بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی پشوو لە رۆژی 17 ی ئەم مانگەوە هەتا 28 ی مانگ بۆ کارمەندانی مەدەنی ناو فەرمانگە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی مەترسی توشبوونی سزادراوان بە کۆرۆنا ماوەی چەند مانگێکە سەردانی کەسوکاری سزدراوان بۆ چاکسازی گەوران ڕاگیراوە و بەبڕیاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش سزادراوەکان لە رێگەی سکایپەوە دەتوانن لەگەڵ کەسوکاریان قسە بکەن.

Back to top button