به‌هۆی هێڕشی هاوپه‌یمانان له‌ سنوری قه‌ره‌چووغ 18 چه‌كداری داعش كوژران

له‌به‌رده‌وامی هێڕشه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر پێگه‌ی تیرۆریستانی داعش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌ و حه‌شارگه‌كانی داعشیان له‌ قه‌ره‌چووغ بۆردوومانكرد، به‌رپرسی میحوه‌ری 6ـی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به‌ هۆی هێڕشه‌كه‌ كوژراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6 مەخموور- گوێڕ رایگه‌یاند، له‌ 72 كاتژمێری رابردوودا له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژ به‌ داعش، 18 چه‌كداری داعش كوژران.

سیروان بارزانی گوتیشی: به هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگه فڕۆكه جەنگيیەكانی هاوپەيمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له 72 كاتژمێری رابردوودا زياتر له 15 جار بۆردومانی حه‌شارگەكانى داعشيان كرد له چیای قەرەچووغ و رۆژئاواى گوندى كوشاف، كه زياتر له 18 تيروريست كوژران.

Back to top button