بەڕێوەبەرایوتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

 

 

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ لە هەوڵیر 22 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە .

 

 

لەمبارەوە دكتۆر دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێرگوتی ، “به‌ هاووڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه‌”.

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دەکات ، “دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، پشکنینی تایبەتی بۆهەر  22 تووشبووه‌ کە كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و ڕەوانەی مالەوەیان کردوونەتەوە .

لە دای ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر 789 کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووەو گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان

Back to top button