لیژنەی پەرلەمانی کوردستان لێکۆڵینەوەکانی لە سەر هێرشەکانی تورکیا و ئێران دەست پێکرد

 

چوار لیژنەی پەرلەمانی کوردستان ، ئەمڕۆ بە فەرمی و بە جیا سەردانی شوێنە جیاوازەکانی ئەو سنوورانە دەکەن کە هێزەکانی تورکیا و ئێران بە فڕۆکەو تۆپباران ، زیانیان گەیاندۆتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان .

 

لەمبارەوە چیا حەمید ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، لە سەر داخوازی پەرلەمان چوار لیژنە سەردانی هەریەک لە ناوچەکانی سنوورییەکانی زاخۆ، ئامێدی، هەولێر و سلێمانی دەکەن، لە دهۆکیش لیژنەیەکی 11 کەسی پێکهاتووە و کراوەتە دوو بەش، بەشێکی سەردانی باتیفا و دەرکار لە سنووری زاخۆ دەکەن، بەشەکەی دیکەشیان سەردانی قەزای ئامێدی دەکەن

 

بە گوتەی چیا حەمید لیژنەکان لە دوای سەردانی ئەو ناوچانە زیانەکانی مادی هەڵدەسەنگێنن ، دواتر لە ڕاپۆرتێکدا ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەنەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان کاری یاسایی بگرێتە بەر بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان .

Back to top button