بانگخوازێک لە سەرسووکایەتی بە مارشی نەتەوەیی ( ئەی ڕەقیب ) سکاڵای یاسایی  لە سەر تۆمار کرا

 

لە ڤیدیۆیەکدا ، بانگخوازێکی ئیسلامی لە کۆیە ، سووکایەتی بە ماڕشی پیرۆزی نەتەوەیی ( ئەی ڕەقیب ) دەکات و قایمقامیەتی کۆیەش سکاڵای لە سەر تۆمار دەکات .

 

(عەبدولحەمید) ناسراو بە (کوڕی پاک)لە ڤیدیۆیەکدا بە سووکایەتی بە مارشی ئەی ڕەقیب و دڵداری شاعیر ، ڕای وایە دەبێت تفووبکرێت لە بەر ئەوەی نشتیمانی پێش ئایین خستووە .

 

هەر بۆیەش قایمقامیەتی کۆیە ئەمڕۆ یەك شەممە لە جێگرایەتی داواکاری گشتی کۆیە سکاڵای یاساییان لەسەر باگخوازێك بەناوی (عەبدولحەمید) ناسراو بە (کوڕی پاک) تۆمارکردووە.

 

قایمقامیەتی کۆیە روونیشی دەکاتەوە بە پاڵپشتی بە داواکاری و ناڕەزایەتی دەربڕینی چالاکوانانی مەدەنی شاری کۆیە ، سکاڵایان تۆمار کردووەو تا کۆتا بڕیاری دادگا سوور دەبن لە سەر ئەو سکاڵایە .

Back to top button