ئاسایشی هەولێر باندێکی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیر کرد کە ٤٠ کیلۆ گرام ماددەی هیرۆینان پێبووە

لەچوارچيوەی هەولەکانی ئاسایشی هەرێم بۆ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند کە باندێکی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و کە بڕی ٤٠ کلیۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆینینان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە ‎دواى به دواداچوونێکی ورد و زانیاری پێش وەخت بە هەبوونی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر کە ئامادەکرابوو رەوانەبکرێت بۆ دەرەوەی وڵات لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون دەستگیربکێرن”.
بەپێی نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر، یەکێک لە تۆمەتبارەکان “هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانییە و لەکاتی مامەڵەکردنی هەردوولا کڕیار و فرۆشیار دەستگیرکراون کە لە هەوڵدابوون هەرێمی کوردستان وەك تڕانزێت بەکاربهێنن”.
سەبارەت بەو بڕە ماددە هۆشبەرەیشی دەستی بەسەر داگیراوە، بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبارەن ئاماژە بەوە دەدات کە “توانرا دەستبگیرێت بەسەر (80) قاڵب ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین) کە بڕەکەی (40) کیلۆگرام بوو، تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای( 14) ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران”.
Back to top button