
ئه‌مه‌ریكا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌رپـرسانی كوشتنی هاشم هاشمی دادگایی بكات
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ڕاگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به كوژرانی هاشم هاشمی، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراقی و شاره‌زای گروپه توندڕه‌وه‌كان، بڵاوكرده‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:شاندی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تووشی شۆك و دڵگرانیـیهكی زۆربوو به‌هۆی كوشتنی نامه‌ردانه‌ی ئه‌كادیمی دكتۆر هاشم ئه‌لهاشمی. سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌كه‌ی و خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ین بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌روه‌ته نیشتمانیـیهی عێراق به‌م شێوه تراژیدیـیه، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین په‌له بكات له ڕاپـێچكردنی بهپـرسانی ئه‌م كوشتنه بۆ به‌رده‌م دادگا .
هاشمی شه‌وی دووشه‌ممه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا كوژرا. به‌پـێی ڤیدیۆیه‌كی كامێرای چاودێری هێرشبه‌ره‌كان 4 كه‌س بوون له‌سه‌ر 2 ماتۆرسكیل. به‌ر له‌وه‌ی هاشمی به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بگاته‌وه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، ئه‌وان له نزیك ماڵه‌كه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد. یه‌ك له هێرشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر یه‌ك له ماتۆرسكیله‌كان داده‌به‌زێت و ته‌قه له هاشمی ده‌كات. ده‌ڵێن گولـله‌كانی ناوه به سه‌ر و سنگی هاشمی.
به‌پـێی لێدوانی ڕۆژنامه‌نووسێك بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، پـێش كه‌متر له دوو هه‌فته هاشمی پـێی گوتووه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت و یه‌كێك له‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه ئه‌بو عه‌لی ئه‌لعه‌سكه‌ری گوته‌بێژی ئاسایشی ملیشیاكانی كه‌تائیب حزبوڵڵای سه‌ر به ئێران بووه.
هاشمی ناسرابوو به‌وه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسی له گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ملیشیاكانهوه گرتووه‌ته‌وه.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق سەرەخۆشی سەرۆک وەزیری ڕاگەیاند و نووسیویەتی کازمی بەڵێنی داوە تاوانکاران سزای ڕەوای خۆیان وەربگرن، وە ڕێگە نادات کوشتن و تیرۆرکاری بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکە
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
https://twitter.com/alithesecond1/status/1280230271636377606?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1280230271636377606%7Ctwgr%5E&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.dengiamerika.com%2Fa%2Fus-iraq%2F5492204.html