رۆژنامەنووس و هونەرمەندێکی دیاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

 

دوای چەندین ساڵ نەخۆشی بەردەوام  و چارەسەر وەرگرتن لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات شێرزاد عەبدولڕەحمان-ی رۆژنامەنووس و هونەرمەند کۆچی دوایی کرد .

 

شێرزاد عەبدولڕەحمان خاوەنی 24 کتێبە لە کتێبخانەی کوردیدا و گۆرانی ( لیمۆ هەی لیمۆ ) لە بەشی هونەریدا پێناسەی دیاری ئەو هەنەرمەندەیە کە سەردەمی خۆی لە لە ڕادیۆو تەلەڤزیۆن تۆماری کردووە .

 

شێرزاد عەبدولرەحمان ساڵی 1958 لە گەڕەكی (تەیراوە)ی شاری هەولێر لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زانین و ناوەندی و دواناوەندیشی لە قوتابخانەی کۆماری بووە

ماوەی 10 ساڵ بەرپرسی نووسینگەی ھەولێری رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ـی لەندەنی بووە.

 

لە مێژووی کاری رۆژنامەنووسی خۆیدا چەندین بەرپرسیارێتی پێدراوە لەوانەش (راوێژکاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە کابینەی پێنجەم و شەشەمدا)، سەرنووسەری گۆڤاری (ھەرێمی کوردستان) و بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی (ھاوکاری و خەبات و برایەتی) و گۆڤاری (گوڵان). دواترینیشیان بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی (ھەولێر)ـی سەر بە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.

Back to top button