وەزارەتى کشتوکال بەمەبەستی پاراستنى بەرهەمى ناوخۆى هاوردەکردنى چەند بەرهەمێکى کشتوکاڵى قەدەغەکرد
دواى ئەوەى بە هۆى زۆرى خستنە رووى بەرهەمە وەرزیەکان بە تایبەت لە ئێستادا کە وەرزى بەرهەم هێنانى تەماتەو خەیارە کە زۆربەى جوتیارەکانى کوردستان ئەو دوو جۆرە بەرهەم دەهێنن نرخى ئەو بەرهەمانە دابەزى بوو ئەمەش بووە هۆى ناڕەزایەتى جوتیارانى کوردستان و تا دواجار وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رهه‌می جووتیارانی ناوخۆ بڕیار دراوه، له 1ی ئاب/ ئۆگستی 2020ه‌وه هاورده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه قه‌ده‌غه بكرێن، له‌وانه (هه‌نار، هه‌نجیر، سێ‌و، شووتی، په‌تاته، خیار، هه‌نگوین).