بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک: ١٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
لەگەڵ ئەوەی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لر هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، لە بەرامبەردا ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکدەبنەوە لە بەرزبوونەوە دایە لەم چوارچێوەیەش ئەمڕۆ ژمارەیەک تووشبووی دیکە لە دهۆک چاکبوونەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند” ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك راشیگه‌یاندوه، 65 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان و 256 تووشبووش به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته 321 كه‌س