رۆبێرت ئۆبراین: تووشی کۆرۆنا بوو
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە نزیکە لە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆشكی سپی رایگەیاند، رۆبێرت ئۆبراین ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆناكه‌ی ئه‌رێنی بووه و به‌و هۆیه‌وه خۆی له‌ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین كردووه.
راشیگه‌یاندووه، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی تا ئه‌و كاته‌ی چاكده‌بێته‌وه له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
رونیشیكرۆدته‌وه، ئۆبراین به‌سوكی نیشانه‌كانی كۆرۆنای تێدا ده‌ركه‌وتووه و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێگره‌كه‌ی نییه.
ئۆبراین كه دوای دورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتۆن ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت، باڵاترین به‌رپرسی كۆشكی سپییه، كه تا ئێستا تووشبوونی به كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا.