لقی ٣ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەدان بوتڵی ئوکسیجن دەبەخشێتە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک
نوێنەرایەتی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک وەک ئەرکێکی مرۆڤانە و تایبەت یارمەتی گەیاندن بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لەو شارە یارمەتی خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی کۆماری .
بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەمڕۆ سێشەممە بە نوێنەرایەتی لقی ٣ ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەرکوک بڕی ٢٠٠ بوتڵی ئۆکسیجنیان بەخشییە نەخۆشخای کوماری کەرکوک کە تایبەت کراوە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا .
هاوکات لقی ٣ی پارتی دیموکرات بەلێنی بە بەرپرسانی نەخۆشخانە داوە لە یارمەتییەکانیان بەردەوام بن و لە رۆژانی داهاتووش هاوکاری زیاتر دەگەیەندرێتە ئەو نەخۆشخانە بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا