فڕۆكه‌كانی توركیا له سنوری پارێزگای سلێمانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن
دواى ئهوههی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پاسه‌وانی سنوری عێراقی و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی بۆردوومانكرد كه به هۆیه‌وه بووه هۆی شه‌هید بوونی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای پاسه‌وانی سنور و بریندار بوونی دوو كه‌سی دیكه، دواتر فڕۆكهواجهنگیهكانی توركیا سنوری پارێزگای سلێمانی و شاخی پیره مهگرونیان بۆردوومانكرد.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و هاوكات نیو كاتژمێر به‌ر له ئێستا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوری شاخی پیرمه‌گرون و سورێنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرد،
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك راشیگه‌یاند كه جگه له شاخی پیره مهكروون فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی شاخی چالی كردووه كه ده‌كه‌وێته سنوری گونده‌كانی پیسكهندو داره‌توو.
شایه‌نی باسه چه‌كدارانی په‌كه‌كه پێشتر له راگه‌یێندراوێكدا رایانگه‌یاند بوو كه له ئاكامی بۆردوومانی به‌رده‌وام له قه‌زای ماوه‌تی سنوری پارێزگای سلێمانی چه‌ند چه‌كدارێك و ئهندامیێكی حزبه‌كه‌یان كوژراون.