لە سلێمانی هەرکەس پارە نەدات ناتوانێ سەردانی گۆڕستانی کۆچکردووانی کۆرۆنا بکات

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ هەینی گەیشتۆتە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک ، کەس و کاری کۆچکرووان بە کۆرۆنا ئەمڕۆ لە کاتی سەردانیکردنی گۆڕستانی نوێی سلێمانی ، بۆ چوونە ژوورەوە پارەیان لێ ستێندراوە .

 

ئەو هاووڵاتیاییەی زانیارییەکانی گواستۆتەوە گوتی ، دووکەسی بە ڕەگەز عەرەب بۆ چوونە ژوورەوەی هەر هاووڵاتییەک کە زۆربەیان کەس و کاری کۆچکردووانی کۆرۆنان ، 500 دیناریان لێوەرگیراوە .

 

هەر بە پێی زانیارییەکان کاتێک لەو دوو عەرەبەیان پرسیوە پارەکە بۆ کییە ، لە وڵامدا گوتوویانە بۆ شارەوانی سلێمانییە ، بەڵام بەرپرسی ڕاگەیاندنەی شارەوانی سلێمانی ، زەردەشت مەحموود ، ڕەتی کردۆتەوە شارەوانی بڕیاری لەو جۆرەی دابێت و رێکاری یاسایی بۆ ئەم پرسە دەگرنە بەر

Back to top button